Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فازڵ نەبی: حکوومەتی ھەرێم توانیویەتی لەجیاتی دەرەوە پشت بەخۆی ببەستێت

ھەولێر-KDP.info- بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق گوتی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەھۆی چاکسازیەوە ھەنگاوی گەورەی ناوە، کە توانیویەتی لەجیاتی دەرەوە پشت بەخۆی ببەستێت و لەڕووی ئابووریشەوە مانگانە مووچە بدات و پڕۆژەش ئەنجامبدات، کە ئەمە ھەنگاوێکی زۆر گرنگە.

د.فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق و شارەزای ئابووری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەنگاوی گرنگی لە بواری ئابووری ناوە، کە توانیویەتی بەچاکسازی کردن لەبواری نەوت و خاڵە سنووریەکان و داھاتی ناوخۆ بتوانێ لەجیاتی بەغدا پشت بەخۆی ببەستێت و مووچە مانگانە لەکاتی خۆی بدات و ھەمیش پڕۆژە ئەنجامبدات، بۆیە ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردوویەتی ھەنگاوێکی گرنگە و بەغدا ناتوانێ بەو جۆرە فشار لە ھەرێمی کوردستان بکات".

دکتۆر فازڵ نەبی گوتیشی: "لە ھەموو جیھان لە سیاسەت و ئابووریدا گرنگترین خاڵ یەکخستنی ناوماڵی خۆتە، بۆیە گرنگە پشت بەخۆت ببەستیت، کە بتوانی لەڕووی ئابووری پێداچوونەوە بکەیی و بتوانین ھەموو داھاتەکان کۆبکەیەوە و بۆ خەزێنەی دەوڵەت بگەڕێتەوە، کە مووچەی پێبدات و خزمەتی ھاووڵاتیانی بکات، بۆیە گرنگە پشت بەخۆت ببەستیت نەک بە خەڵکی دیکە لە دەرەوە".

 

بڵند ئیبراھیم