Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی هۆلەندا لە هەولێر دەكات

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی چوارشەممە 3ی ئابی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە هانس ئەكەربووم كونسوڵی گشتیی هۆلەندا لە هەولێر كرد، كە بەبۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی و بە مەبەستی ماڵئاوایی سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ئەگەرەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا كونسوڵی گشتیی هۆلەندا ڕایگەیاند كە شەرەفێكی گەورە بووە لە كوردستان كاری كردووە و لە داهاتووشدا هەروەك دۆستی گەلی كوردستان دەمێنێتەوە. كونسوڵی گشتیی هۆلەندا ڕاشیگەیاند كە وڵاتەكەی ئامادەیە لەگەڵ حكوومەتی هەرێم هاوكار و هەماهەنگ بێت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان بە تایبەت لە بواری تەكنۆلۆژیای كشتوكال و فرەچەشنكردنی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستاندا.