Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان رۆڵێکی گرنگی لە گۆڕانکاری کەش و ھەوا ھەیە لەسەر ئاستی جیھان

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ھونەری لە دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان گوتی، دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان لە ئێستادا لەسەر ئاستی جیھان رۆڵێکی گرنگی ھەیە بە تایبەت لە بواری گۆڕانکاری کەش و ھەواو پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان ھەیە و ١٤ رێککەوتنی جیھانی ھەیە و وڵاتانیش زۆر لە ژینگەی ھەرێمی کوردستان ڕازین، بۆیە بەردەوام کار دەکەین بۆ ئەوەی کاری باشتر بکەین.

ئازاد نوری، بەڕێوەبەری ھونەری لە دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پەیوەندیەکی زۆر باشمان لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان و عێراق ھەیە لە بواری ژینگە و ئێمە رێنمایەکان وەردەگرین و بەسەر وەزارەتەکان دابەشی دەکەین، بۆیە ئێمە وەکو دەستەی ژینگە چاودێری ھەموان دەکەین، وەکو دەستەی وەبەرھێنان و وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی کارەبا وەکو سەیوانێکین لەسەر ھەموو وەزارەتەکان، بۆیە ئێمە پەیوەندی و کۆنتاکتمان لەگەڵ وڵاتان ھەیە و بەردەوام لە پێشککەوتن داین، بۆیە زۆر ڕازین لە ژینگەی ھەرێمی کوردستان، ھاوکات ئەو دۆخەی عێراق ھەندێک پەیوەندیەکانی سست کردووە ئەگەرنا پەیوەندیمان زۆر باشن".

ئازاد نوری گوتیشی: "ئێمە لە چەندین بوار پەیوەندیمان لەگەڵ عێراق و وڵاتان ھەیە لەبارەی گۆڕانکاری کەش و ھەوا و ئۆزۆن و چەند بابەتێکی دیکە و رۆڵێکی باشمان ھەیە کە زۆر سێکتەر لەخۆ دەگرێت، چونکە ١٤ رێککەوتنی جیھانیمان ھەیە لە ھەموو بوارەکان ھەمووشی لە رێگەی عێراقە و بەردەوام کار دەکەین و وۆڕک شۆپ و سمینار پێشکەش دەکرێت".

ناوبراو وتیشی: "ئێمە تموحمان زۆرەو دەمانەوێت ھەنگاوی باشتر بنێین و ئەو رێککەوتنانەی ھەیە کە جیھانین ھەموو تا ساڵی ٢٠٣٠جێبەجێبکرێن و پڕۆژە پێشکەش بکەین و پڕۆژە وەرگرین و بەردەوام کار بکەین، بۆیە ئێمە رۆڵێکی گرنگمان ھەیە لە گۆڕانکاری کەش و ھەوا لە جیھان".

 

بڵند ئیبراھیم