Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هێز بۆ ناوچە سنوریەکان زیاد دەکرێت

دهۆک _KDP.info_ فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنوری ئاشکرایکرد ، کە بڕیاردراوە هێز بۆ ناوچە سنوریەکان زیاد بکرێت ، ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش وبەرگریش لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت ، دوو لیوا لە خەڵکی ناوچەکە بۆ سنورەکان دروست دەکرێن.
فەرماندە دلێر زێباری فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنوری لەدهۆک ،بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ، هێزی پاسەوانی سنوری کەمە وپێویستمان بەهێزی زیاتر هەیە وبڕیاردراوە کە هێزمان بۆزیادبکرێت ، چونکە ئێمە پێویستمان بە نزیکەی پێنج هەزار پاسەوانی دیکە هەیە بۆ ئەوەی بتوانین ئەوبۆشایەی هەیە پربکەینەوە .
فەرماندە دلێر زێباری گوتیشی، جارێ بڕیار دراوە وچاوەرێ دەکەین کە هێزمان بۆ زیاد بکرێت بۆ سنورەکان ،چونکە پێویستمان پێ هەیە.
لای خۆشیەوە سەگڤان سندی ،ئەندامی لیژنەی ئاسایش وبەرگری لە پەرلەمانی عێراق ،بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ، دوای ئەوەی سەردانی خاڵەسنوریەکانمان کرد دیاربوو کە پێویستی بەهێزی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی بتواندرێت سنور کۆنترۆڵ بکرێت ،بۆیە لەراپۆرتی خۆمان داوامان کردووە دوو لیوا لە خەڵکی ناوچەکە بۆ هێزی پاسەوانی سنوری زیاد بکرێت وهەموو رێکارەکان تەواو بوونە و تەنها ماوە پەرلەمان کۆبێتەوە و دەنگی لەسەر بدرێت وببێتە بڕیار.
بڵند ئیبراهیم