Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەنجوومەنی وەزیران خەریکی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەن

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دوای گەڕانەوەی سێ لیستی پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە ژمارەیەکی زۆری ئەفسەری پێشمەرگە پلەیان بەرز نەکراوەتەوە بەھۆی نەبوونی پلە، بۆیە ئێستا ئەنجوومەنی وەزیران پێداچوونەوەی پێدا دەکات و ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات.

رێڤینگ ھروری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە دوای ٢٠١٤وە پلە بەرزکردنەوە ڕاگیرابوو، ئێستا کە دەستی پێکردۆتەوە چەند پلە بەرزدەکرێنەوە کێشەکان دیار دەبن و پلە بەرزکردنەوەش بێ پلە ئاسان نیە و لەناو پێشمەرگەش پلە نەماوە و ژمارەیەکی زۆری ئەفسەر ھەیە و زۆرجار کەموکوڕی تێدایە کاتێک پلە بەرزکردنەوە دەگەڕێتەوە، بەڵام ژمارەیەکی زۆری ئەفسەر ھەیە کە ماوەیەکی زۆرە پلەیان بەرز نەکراوەتەوە و مافی خۆشیانە پلەیان بەرز بکرێتەوە و ئێمە لە رێگەی یاداشتێکەوە لە رێگەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە دراوەتە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی کێشەی پلە بەرزکردنەوەیان چارەسەر بکرێن، کە زۆرینەی ئەفسەرەکان لە یەکەی ٧٠ و ٨٠دان، چونکە بێ پلە ھەندێک زەحمەتە لەیەک شوێن چەند عەمیدێک ھەبێت کە ئایە کێ فەرمان لەکێ وەردەگرێت، بۆیە ئەوە گرفت دروست دەکات و پێویستی بەچارەسەر ھەیە".

سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان راشیگەیاند: "ژمارەیەکی زۆری ئەفسەرن کە کێشەی پلە بەرزکردنەوەیان ھەیە و ئێستا ئەنجوومەنی وەزیران خەریکی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەن بۆ ئەوەی پلەیان بەرزبکرێتەوە، چونکە بەشێکی وەستابوون، ناوبراو گوتیشی، لە ساڵی ٢٠١٧ ساڵی رابردوو لیستێک پلەیان بەرز کرایەوە و ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ ئەمساڵیش پلەیان بەرزکرایەوە، بەڵام ژمارەیەکی زۆری تێدایە پلەیان بەرز نەکراوەتەوە و ئێستا ئەنجوومەنی وەزیران پێداچوونەوەی پێدەکات و کێشەکەیان چارەسەر دەبێت".

 

بڵند ئیبراھیم