Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەبارەت بە تۆپبارانی (پەرەخ)

سەلام عەبدوڵڵا

کاردانەوەی حکوومەتی عێراقی بەرامبەر تۆپبارانکردنی ناوچەی گەشتیاری (پەرەخ) لە زاخۆ، یٔەمجارە گەرموگوڕتر و خێراتر و ڕاشکاوانەتر بوو بەرامبەر تورکیا کە هیوادارین تەنیا لەبەر یٔەوە نەبووبێت کە شەهید و بریندارەکان گەشتیاری عەرەب بوون، چونکە لە هێرشەکانی پێشووتردا حکوومەت لە بەغدا بەو جۆرە کاردانەوەی توند و کتوپڕی نەدەبوو.

حکوومەتی هەرێم لە سەر یٔاستی بەرزی حکومی و سیاسی هەر زوو ناڕەزایی خۆی بەرامبەر یٔەو رووداوە دەربڕی.

پاساوی حکوومەتی تورکیا، یٔەگەرچی بە فەرمی تا یٔێستا نکۆڵی لەو هێرشە دەکات، دەخاتە یٔەستۆی بوونی pkk  لەو سنوورانەی خۆیدا کە یٔەوان بە مەترسی بۆ سەر یٔاسایشی وڵاتەکەیان ناوزەدی دەکەن.

لەڕاستیدا بوونی pkk لەو سنوورانەدا، بۆتە مایەی سەریٔێشەیەکی گەورە بۆ حکومەتی هەرێم و دانیشتووانی ناوچەکە و چۆڵکردنی زیاتر لە (500) گوند کە بە ناچاری ناوچەکانی خۆیان بەجێهێشتووە و زەرەر و زیانێکی گەورەی بە دانیشتووانی ناوچەکە گەیاندووە.

یٔەمە لە کاتێکدا کە زۆر هەوڵیش دراوە بۆ یٔەوەی pkk لەو سنوورانە دوور بخاتەوە، بەڵام بێ یٔەنجام بووە.

بۆیە یٔیدی یٔەوە حکوومەتی عێراقە کە دەتوانێت بە هاوکاری حکوومەتی هەرێم، لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا، وەکو یٔەنجوومەنی یٔاسایشی نێودەوڵەتی کە تواناکانی خۆی بۆ چارەسەری یٔەو گرفتە بخاتەگەڕ و یٔاسوودەیی و یٔارامی بۆ یٔەو ناوچاونە بگەڕێتەوە و پاساو نەدا بە حکوومەتی تورکیا کە هیچ یٔۆپەراسیۆنێکی سەربازی یٔەنجام بدات.Pkk ش سەرپشکە چۆن گرفتەکانی خۆی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بە چ شێوەیەک چارەسەر دەکات.

گرنگ یٔەوەیە هەرێم نەکاتە مەیدانی شەڕ و پێکدادان، کە ماوەی زیاتر لە (30) ساڵە دوچاری یٔەو ناوچە سنوورییانە کردووە و هیچ دەستکەوتێکیشی نەبووە.