Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

به‌ واژووی سەرۆكی حكوومه‌ت ئەو بڕیارانە دران

هه‌ولێر-KDP.info- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی كاركردن بە بڕیاری ژمارە ١٣٢، کە لە رێکەوتی ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ دەرچووە و ئەو بڕیارە  بۆ ماوەی ٣ مانگ لە ڕێكەوتی ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ تاوەکو ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢ کاری پێ دەکرێت و ئەوەش  دوا دەرفەت دەبێت بۆ سوودوەرگرتن لەو ئاسانكارییانە و جارێكی دیكە درێژ ناكرێتەوە.

بە پێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران کە واژووی مەسروور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە، ئەو بڕیارانەی خوارەوە دراون:

١. داشكاندنی رێژەی ١٥% لەو پێشینانەی حكوومەت كە پێشینەی هاوسەرگیریی و قەرزی بچووك و پێشینەكانی بانكی كشتوكاڵی و پێشینەی پرۆژەكانی پیشەسازی و گەشتیاری) و لێخۆشبوونی تەواوی سزای دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانەوە تەواوی بڕی پێشینەكان بۆ حكوومەت بگەڕێننەوە.

٢. داشكاندنی رێژەی ١٥% لەسەدا پازدە لە بڕی پابەندی دارایی كەڵەكەبووی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار (شارەوانییەكان، گەشتوگوزرا، ئاو) بەمەرجێك كەس و لایەنی بەرپرسیار لەو پابەندییە داراییە ئامادەبن تا ٩٠ رۆژی كار لە رێكەوتی دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانەوە تەواوی بڕی ئەو پابەندییە داراییانە بۆ حكوومەت بگەڕیننەوە.

٣. بڕگەكانی سەرەوە لێخۆشبوونی تەواوی سزای دارایی دواكەوتنی قەرزی پارەی بەشدارییەكان (مساهمات صندوق الضمان الإجتماعی) تایبەت بە دەستەبەری كۆمەڵایەتی (الضمان الإجتماعی)یش دەگرێتەوە بە مەرجێك خاوەنكار تەواوی پارەی كەڵەكەبووی بەشدارییەكان بە شێوەی نەقد بە یەكجار بدات لەماوەی دەستنیشانكراو لەسەرەوە.

٤. لێخۆشبوونی تەواوی سزای دواكەوتن و سود لەسەر باج و رەسمی كەڵەكەبوو بە مەرجێك تەواوی باج و رەسم بدرێت بە حكوومەت لەو ماوەی هاتوو لە بڕگەی ١ی سەرەوە.

٥. بڕگەكانی سەرەوە خودی باج و رەسم ناگرێتەوە كە بەپێی دەستوور دەبێت لە چوارچێوەی یاسادا لێخۆشبوون لە رەسم و باج رێكبخرێت و قەرزە بازرگانییەكانیش ناگرێتەوە كە بە كۆمپانیا و بەڵێندەر و وەبەرهێنەران دراون وەك ئاسانكاری بانكی لەلایەن بانكە بازرگانییەكانەوە و لە چوارچێوەی یاسای ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٠ رێكخراوە.

٦. پێدارنی دەسەڵات بە بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری بۆ پێشكەشكردنی هەموو جۆرە ئاسانكارییەك لە چوارچێوەی یاسا بەكاربەرەكان بە شێوازی (تقسیط)یشەوە بۆ پێدانی باج و رەسمی كەڵەكەبوو بە مەرجێك داواكاری بۆ سوودمەندبوون لەو ئاسانكارییە پێشكەش بكرێت لە ماوەی هاتوو لە بڕگەی ١ی سەرەوە.

 

ڕامان وریا