بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پارە بۆ قەرزی جووتیارانی سێ ساڵ تەرخانکراوە و بڕیارە ھەفتەی داھاتوو دەست بە خەرجکردنی بکرێت.
ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی عێراق، مۆفەق شێخ شەھاب، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “دوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای پاڵپشتی ئاسایشی خۆراک لە پەرلەمانی عێراق پڕۆژەکە دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت و لەو پڕۆژەیە پارە بۆ قەرزی جووتیارانی ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ تەرخانکراوە، کە ٣٠٠ ملیار دینارە و ڕەوانەی وەزارەتی بازرگانی دەکرێت بۆ خەرجکردنی.
مۆفەق شێخ شەھاب گوتیشی: “ھەموو رێکارەکان تەواوبوونە و ھەفتەی داھاتوو پارەکە خەرج دەکرێت، چونکە ھیچی نەماوە و دەست بە خەرجکردنی دەکرێت.
بڵند ئیبراھیم