Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئالان حەمە سەعید: وەزارەتی پەروەردە ئامادەسازی بۆ پلانی خوێندن دەکات

هەولێرـKDP.infoـ وەزارەتی پەروەردە ساڵانە لەم وەرزی پشووی هاوینەیدا، پلانی ساڵانەی خوێندن بڵاو دەکاتەوە، وەزیری پەروەردەش دەڵێت، ئێستا وەزارەتی پەروەردە ئامادەسازی بۆ پلانی خوێندنی ساڵی ئایندەی دەست پێ کردووە و خەریکی چاپکردنی شازدە ملیۆن پەرتووکین.

پەیوەست بە پلانی ئامادەسازی وەزارەتی پەروەردە، تایبەت بە چاپی پەرتووکی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە و فێرکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''پلانی ئامادەسازیی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بە هەوڵی بەرپرسانی پەروەردەیی و سەرپەرشتیاران و بەرێوەبەر و یاریدەدەر و مامۆستایان بەباشی جێبەجێ دەکرێت، نزیکەی ١٦ ملیۆن کتێبی نوێ چاپ دەکەین، بۆ ئەم مەبەستەش نیوەی کتێبەکانی خوێندن تاوەکوو ئێستا چاپ کراون.''

وەزیری پەروەردە گوتیشی: “پێش دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن سەرجەم کتێبەکان دابەش دەکرێن بەسەر ناوەندەکانی خوێندندا و، وەزارەتی پەروەردە تا خوێندنی ساڵی نوێ دەست پێ دەکات بەردەوام لە ڕێگەی پەیج و گرووپە فەرمییەکانی وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنەوە، پلانەکانی ساڵانە بڵاو دەکاتەوە.''

 

فایزە کۆیی