Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بروسکەی مەکتەبی سیاسی پارتی بە بۆنەی (٢٩)ساڵەی راگەیاندنی حزبی شیوعی کوردستان

بەڕێزان/ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان

بەبۆنەی(٢٩)یەمین ساڵیادی راگەیاندنی حزبی شیوعی کوردستان لە ناو مێژووی (۸۸) ساڵەی تێکۆشانی حزبی شیوعی عێراقیدا، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین بۆ قۆناغی داهاتووش وەک هێزێکی سیاسی رۆڵی گرنگ و بەرچاوی خۆتان ببینن لە یەکڕیزیی و یەکگوتاریی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ داکۆکیکردن لەو قەوارە سیاسیی و یاساییەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانمان و بەدیهێنانی مافە رەواکانی گەلەگەمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین..هەر سەرکەوتوو بن..

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٣٠ـی٦ـی٢٠٢٢