Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەیاننامەیەک لە فراکسیۆنی پارتییەوە

هەموومان لامان ڕوونە کە چەک لەم چەند ڕۆژەو لەڕابردوودشدا چۆن بووە هۆکاری ماڵ کاولی و وێرانکردنی چەندین خێزان و کوشتنی خەڵک.

ماوەیەک پێش ئێستاش پڕۆژە یاسای چەک هاتە پەرلەمانی کوردستان و بووبە یاسا، کە جێبەجێکردنی کاریگەری گەورە دروستدەکات و هەر ئەمڕۆش بەڕێز سەرۆک وەزیران کۆمەڵێک بڕیاری لەبارەی چەکەوە دەرکردن کە بەتەواوەتی پاڵپشتییان دەکەین و دەستخۆشیان لێدەکەین،مەسەلەی چەک پێویستی بە هەڵمەتێکی گەورەی نیشتیمانی هەیەو دەبێت هەموومان پاڵپشتی ئەم هەوڵە بکەین.

فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان
٣٠ی٦ی٢٠٢٢