Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وتەبێژی حکوومەت لەبارەی دابەشکردنی مووچەوه‌ روونکردنەوە دەدات

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچە پێش جەژنی قوربان، رایدەگەیەنێت: وەک پێشتر رامانگەیاندووە لە داهات ئەولەویەت بۆ مووچەیە و وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچە دیار دەکات.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "وەزارەتی دارایی پەیوەستە بە بابەتی دابەشکردنی مووچە، وەکو حکوومەت پێشتر رامانگەیاندبوو لە داهاتی بەردەست ئەولەویەت بۆ مووچەیە، چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەکەین کاتی دابەشکردنی مووچە دیار بکات".

سەبارەت بە هێرشکردنە سەر کێڵگەکانی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان لەلایەن گرووپە چەکدارەکان، جووتیار عادل گوتی: "وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک دەدەین ئاسایش و سەقامگیری بۆ هاووڵاتییان و کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان بڕەخسێنین، ئێستا هەموو کۆمپانیاکان کاری خۆیان دەکەن".

 

ڕامان وریا