Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

د. شاخەوان عەبدوڵڵا: شوێنی پەرلەمانتارانی سەدر پڕ دەکرێتەوە

بەغدا -KDP.info- بڕیارە سبەی (23/6/2022) پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و جێگری سەرۆکی دووەمی سەرۆکی پەرلەمانیش دەڵێت، پەرلەمانتارە شوێنگرەوەکانی پەرلەمانتارانی سەدر زیاتر لە  تەقەدومی سونەکان و چوارچێوەی ھەماھەنگی و سەربەخۆکان پێک دێن.

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەڕووی یاساییەوە ڕەزامەندی لەسەر دەست لەکار کێشانەوەی کوتلەی سەدر دراوە، لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو نووسراو بۆ کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق کراوە، تا ئەو کەسانەی دەبنە جێگرەوەی پەرلەمانتارانی سەدر بنێرن.''

د. شاخەوان عەبدوڵڵا ڕوونی کردەوە: ''لە کاتی ناردنی ناوی شوێنگرەوەکانیان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەپێی یاسا دەبنە ئەندامی پەرلەمان و شوێنگرەوەکانی پەرلەمانتارانی سەدر زیاتر سەر بە ژمارەیەک کوتلەی پەرلەمانین، لەوانە، تەقەدومی سوننەکان و چوارچێوەی ھەماھەنگی و سەربەخۆکان.''

ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق داوایان کردووە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پەرلەمان بەڕێوە بچێت بۆ دەستبەکاربوونی پەرلەمانتارانی نوێ و بەپێی زانیارییەکانیش بڕیارە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق سبەی پێنجشەممە بەڕێوە بچێت.

قائید میرۆ