Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 21 ی حوزەیران ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مارتن یێگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا بەتایبەتی لە بواری ئابووری و وەبەرھێناندا ، بارودۆخی گشتیی و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق ،  گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی پیشمەرگە لە شەڕی تیرۆر و چەند بابەتێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا.