Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی هاوخەمی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند (محمد ئەحمەد ئەربیللی)

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و ھاوڕێ و دۆستانی ھونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیلی دەکات.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند محەمەد ئەربیلی ڕایگەیاند: مامۆستا ئه‌ربیللی ده‌نگ و سیمایه‌کی دیار و ڕه‌سه‌نی هه‌ولێر بوو.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان:

بۆ کۆچی دواییی هونەرمەندی ناسراوی هەولێر مامۆستا (محەمەد ئەحمەد ئەربیللی)، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراسته‌ی کەسوکار و هاوڕێیان و دۆستانی خوالێخۆشبوو و هونەرمەندانی هەولێر و کوردستان دەکەم.

مامۆستا ئه‌ربیللی ده‌نگ و سیمایه‌کی دیار و ڕه‌سه‌نی هه‌ولێر بوو که‌ خزمه‌تێکی زۆری به‌ مۆسیقا و گۆرانی و هونه‌ری میللی کوردی و تورکمانی کرد و کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌م و کاری هونه‌ریی جوان و به‌پێزی له‌دوای خۆی جێهێشت.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی بخاته‌ به‌ر‌ بەزەیی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە خانه‌واده‌ و که‌سوکاری ببەخشێت.

گیانی شاد و یادی‌ هه‌میشه‌ به‌ خێر.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

٢٠٢٢/٦/٢٠