Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

حکوومەت ڕەزامەندیی لەسەر پڕۆژەیەکی گرنگی ڕێگاوبان لە دھۆک دا

دھۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی دھۆک گوتی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی داوە کە ڕێگای خاڵی سنووریی سەرزێڕێ دروست بکرێت، کە پڕۆژەیەکی زۆر گرنگە و بە سێ قۆناغ تەواو دەکرێت و ئێستا تەندەری بۆ ئامادە دەکرێت و بۆ هەر وەبەرھێنەرێک دەربچێت، دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.

خەدیجە محەمەد، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: '' حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر پڕۆژەیەکی نوێ داوە کە ئەویش ڕێگای خاڵی سنووریی سەرزێڕێیە و ئێستا لە قۆناغی تەندریندایە کە ٨ کم دەبێت و خاڵی سنووری بە کانی ماسێ گرێ دەدرێت، کە ئەمە قۆناغی یەکەمی دروستکردنی ڕێگاکەیە.''

خەدیجە عومەر گوتیشی: ''پڕۆژەکە خۆی سێ قۆناغە و قۆناغی دووەم تا ڕێگای مەتینە و دواتر تونێلی مەتینە، کە ھەمووی یەک بەرنامەیە و پلانمان بۆ داناوە، بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێت، چونکە ڕێگاکە دروستکردنی زۆر سەختە، بۆیە ئێستا تەندەری بۆ ئامادە دەکرێت و بۆ هەر وەبەرھێنەرێک دەربچێت، دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت.''

 

بڵند ئیبراھیم