Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان: ئەو زەوییانەی کارتن، تاپۆ دەکرێن

هەولێر –KDP.info- لە سنووری شارەوانیی قەزا و ناحیەکانی پارێزگای ھەولێر، ساڵانی ڕابردوو ژمارەیەکی بەرچاوی زەوی دابەش کراون و ھێشتا کارتن و نەکراونەتە سەنەد، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانیش دەڵێت، پڕۆسەی تاپۆکردنیان دەست پێ کردووە و یەکەیەکی تایبەت کراوەتەوە بۆ تاپۆکردنیان.

سەرتیپ خالید، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''یەکەیەکی تایبەت ھەیە بۆ تاپۆکردنی ئەو زەوییانەی پێشتر دابەش کراون و ئەرکی ئەو یەکەیە تایبەت بە گۆڕینی کارت بۆ سەنەد و پڕۆسەی تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان لەلایەن وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارەوە سەرپەرشتی دەکرێت، پڕۆسەکە دەمێکە دەستی پێ کردووە و ھەندێکیان گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی.''

سەرتیپ خالید ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "ژمارەیەک کارت گۆڕدراون بۆ سەنەد و بەسەر خاوەنەکانیاندا دابەش کراون و حکوومەت بەردەوام دەبێت لە پرۆسەی تاپۆکردنی زەویی کارت لە ھەموو سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی ھەولێر، واتە لە سنووری ھەر شارەوانییەک زەویی کارت ھەبێت کاری لەسەر دەکرێت بکرێتە سەنەد.''

قائید میرۆ