Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەت بەرەو سویسرا بەڕێکەوت

ھەولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، بەرەو سویسرا بەڕێکەوت.

سەرۆکی حکوومەت لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆڕبەندەکەدا، بەشداری لە پانێلێکدا دەکات بە ناوونیشانی (پێکهاتەیەکی نوێی ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا) .

سەرۆکی حکوومەت هەروەها لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا، کە ڕۆژانی22 تا 26ی ئایار بەڕێوەدەچێت، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکان و خاوەنکاران و ئابووریناسانی ناوچەکە و جیهان دەبێت.

لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە  تاووتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە، گفتوگۆ دەربارەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات، گرنگیی پێشخستن و چاکسازیکردن  لە سیستمی بانکی، دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بۆ بەرووبوومی کشتوکاڵی کوردستان، پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان دەکرێت.