Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی خەلیفە بن زاید ئال نەهیان بڵاودەکاتەوە

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌هۆی كۆچی دوایی شێخ خه‌لیفه‌ بن زاید ئالنەهیان بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ هاوخه‌مه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ و سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی ئیماڕات.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند "به‌ خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ و سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی ئیماڕات ده‌كه‌ین".

ڕاشیگه‌یاند "به‌م بۆنه خامناكه‌وه‌‌ هاوبه‌ش و هاوخه‌میان ده‌بین به‌هۆی كۆچی دوایی خاوه‌نشكۆ شێخ خه‌لیفه‌ بن زاید ئال نەهیان".

سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌پارێمه‌وه‌ به‌ ڕه‌حمه‌تی فراوانی خۆی سه‌بووری و خۆڕاگری به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ".

ئه‌مڕۆ هه‌ینی شێخ خه‌لیفه‌ بن زاید ئال نەهیان سه‌رۆكی ئیماڕات له‌ ته‌مه‌نی 73 ساڵی كۆچی دوایی كرد، به‌م بۆنه‌وه‌ 40 ڕۆژ ماته‌مینی له‌ ته‌واوی وڵاته‌كه‌ ڕاگه‌یه‌نرا.