Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

چە‌تری داگیركە‌ر تاسە‌ر بۆ پە‌كە‌كە‌ نامێنێ

هاودەنگ فاروق

پەكەكە ســـاڵانێكە ســـوپای تورك پەلكێشی قووڵایی هەرێمی كوردستان دەكات و لە هیچ شوێنێكی ئەو بەشـــەی كوردستاندا كە لێی هەڵتۆقیوە، شەڕی سوپای توركی نەكردووە، لە هەرێمی كوردستانیشـــدا قۆناغ بە قۆناغ لەبەر سوپای توركیا ڕادەكات و بیانوو دەداتە دەست توركیا، كە بێتە نێو خاكی هەرێمەوە.

ئەم حزبە خۆســـەپێنە، چل ساڵە لە باکووری کوردستاندا بەس درووشم بەرز دەکاتەوە و ڕۆڵەی کورد بە کوشتدا دەدات، لە بەشەكانی دیكەی كوردستانیش دەبنە پاشکۆ و تۆپی بەرپێی داگیركەران، ئەوانیش بە ئاسانی لە دژی ئاسایشی نەتەوەییی هەرێمی کوردستان بەکاریان دێنن!

لەبـــری ئەوەی پەکەکە لە هەوڵی پاراســـتنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی کورد و بڕیاری ســـەربەخۆی خۆیدا بێت، کەوتۆتە ناو زەلـــکاوی ئەنتی بەرژەوەندییە نیشـــتمانییەکانی هەرێمی کوردستان!

ئەم حزبە، بە بڵاوەپێكردنی ڕێكخســـتنێكی هەڕەمەكی و نەشـــاز و نامۆ لە چیای شنگال و ناوچەکانی دیکەی هەرێم و، خۆتێکەڵکردنیان لەگەڵ حەشـــدی شەعبی و کرێگرتەیی بۆ داگیرکەران، لە دژی هەرێمی کوردســـتان، ئەجێندای دەرەکی جێبەجی دەکەن؛ بێ ئەوەی لێكی بدەنەوە، کە ئەمڕۆ پێگەی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەیەکی نێودەوڵەتیدایە، بێ ئەوەی درک بەوە بکەن هەرێم هێندە لاواز نییە، تا پەكەكە بیەوێ بە زۆر، ئەجێندا و هێزی خۆی بەســـەردا بســـەپێنێت، ئەمە ئەو هەقیقەتەیە کە پەکەکە تا ئێستا تێینەگەیشتووە، بۆیە لە ئایندەی نێزیکدا باجە قورسەکەی دەدات. ســـەرانی فیتنە لە کونە ئەشکەوتەکانی قەندیل، لەوە تێبگەن هیوابەستن بە داگیركەرانی كوردســـتان، بۆ دژایەتیی ئیرادەی گەلی كوردســـتان، ئاكامەكەی تەنیا دەســـتخەڕۆیی و شكست و داڕمانی خۆیانە، بۆیە دەبێ پەكەكە سەنگ و وەزنی خۆیان بزانن و چیتر سەبری پێشمەرگە و پارتی تاقی نەكەنەوە و، واز لە چەواشەكاری و دەستێوەردان و كوێخاگەرێتی لە گوند و شارە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بێنن.

ســـووربوونیان لەسەر سیاسەتی شەڕفرۆشـــتن و سیاسەتی تەهدید و خۆسەپێنی، ئۆباڵی هەموو بەرپرســـیارەتییەكی مێژوویی و ڕووداوێكی نەخوازراو دەكەوێتە ئەســـتۆی قیادەی پەكەكە.

هیواداریـــن پەكەكـــە، ئەگەر بۆ تاقـــە جارێکیش بووبـــێ، لە مێـــژووی جووڵانەوەكەیدا بەرژەوەندیـــی نەتەوەیـــی لەبەرچاو بگرێـــت، ئەگەرچی ئەوان نە لەســـەر بنەمای بیری نەتەوەیی دامەزراون و نە لەو پێناوەشـــدا هیچ هەوڵێكیـــان داوە، بگرە بە دەنگی بەرز و ڕاشكاو ڕایانگەیاندووە، كە بەرژەوەندیی نەتەوەییی كورد لە هەر جێیەكدا بێ، ئەوان دژی دەوەستنەوە و بە كردەوەش سەلماندوویانە، هێزی نیشتمانپەروەری كورد لە هەر جێیەكدا بێ، ئەوان دوژمنایەتی دەكەن.