Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نوێنەرێکی پارتی لە مووسڵ: ڕەزامەندیی دامەزراندنمان بۆ زۆر کەس وەرگرتووە

مووسڵ-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای مووسڵ گوتی، وەکو نوێنەرانی پارتی لە سنووری پارێزگای مووسڵ بەردەوام لەناو خەڵکداین و داواکاریەکانیان وەردەگرین و دەیگەیەنینە لایەنی پەیوەندیدار و تا ئێستا ڕەزامەندیی دامەزراندنمان بۆ ژمارەیەکی زۆر کەس گەڕاندووەتەوە .

شەریف سلێمان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئێمە نوێنەری خەڵکین و پێویستە بەردەوام لەناو خەڵکدا بین، بۆیە ھەر جارە و سەردانی ناوچەیەک دەکەین و ئەوە ئەرکی ئێمەیە و مافیان لەسەر ئێمە ھەیە کە بەرگری لە ئەوان بکەین، بۆیە سەردانیان دەکەین و داواکارییان وەردەگرین و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیداری دەکەین بۆ جێبەجێکردن.''

سلێمان ڕوونیشی کردەوە: ''کار دەکەین بۆ ئەوەی پڕۆژە لە ناوچە کوردستانییەکان جێبەجێ بکەین و مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی بۆ خەڵک ببڕێتەوە و بەردەوام کار دەکەین و لیستی ناومان بۆ دامەزراندن ئامادە کردووە و دەمانەوێت لەڕێگەی وەزارەتەکانەوە دامەزرێن، بەڵام ھێشتا بودجە پەسەند نەکراوە، سەرەڕای ئەوەش کاریان بۆ دەکەین و ڕەزامەندیشیان وەرگیراوە، بەتایبەت ئەوانەی سلکی تەندروستی و تەنھا ماوە بودجە ھەبێت و دامەزرێن.''

بڵند ئیبراھیم