Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

راگەیاندنی پارتی ساڵیادی تەلەڤزیۆنی دھۆک پیرۆز دەكات

برووسکەی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ (٣٠)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی (کەناڵی تەلەڤزیۆنیی دھۆک)

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی تەلەفزیۆنی دھۆک.. 

بەبۆنەی (٣٠)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی (تەلەڤزیۆنی دھۆک) جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی کەناڵەکەتان دەکەین و، هیواخوازین ھەمیشە لە پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر دابن.  

(کەناڵی تەلەڤزیۆنیی دھۆک) وەکو یەکەمین کەناڵی ناوخۆیی کوردستانی بەو تەمەنە درێژ و پڕ بەخششەی لەو دەڤەرە ئازیزەدا کاروانێکی پڕ دەستکەوت و خزمەتە، بە بواری راگەیاندن و رۆشنبیریی و کوولتوری کوردیی.

(تەلەڤزیۆنی دھۆک) لە دەستپێکی دامەزراندنیەوە تاکو ئێستا خاوەن پەیامێکی راست و روونە و توانیویەتی لە رێی بەرنامە و پرۆگرامەکانیەوە رۆڵی شایستەی خۆی بگێڕێت لە هەموو کایەکان بە مەبەستی داکۆکیکردن لە دۆزە رەواکەمان و پێشخستنی کۆمەڵگا و زمان و ئەدەبیاتی رەسەنی کوردایەتی، بۆیە شیاوی شانازی و دەستخۆشییە.

لەم یادەدا وێڕای پیرۆزبایی گەرممان، دووبارە پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ (دھۆک تیڤی) دووپات دەکەینەوە و، ھیوادارین وەکو ھەمیشە رۆڵی گرنگ و پێشەنگانەی خۆتان بگێڕن و لە ئاست خواست و ویستی ھاووڵاتیانی خۆشەویستی دەڤەرەکە دابن و، ساڵی نوێی تەمەنی کەناڵەکەتان ساڵی پێشکەوتن و دەستکەوتی زیاتربێ. ھەر سەرکەوتوو بن...

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی 

پارتی دیموکراتی کوردستان

٣ـی٥ـی٢٠٢٢