Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانی دەكات

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە ١ـی ئایاری ٢٠٢٢ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك مەسعود بارزانی كرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی لە سەرۆك بارزانی كرد و هیوای  سەقامگیری و خێر و خۆشی بۆ گەلی كوردستان و برایەتیی نێوان سەرجەم گەلانی عێراق خواست.

هەر لەو پەیوەندییەدا دواپێشهاتە ئەمنییەكان و مووشەكبارانكردنی یەكێك لە پاڵاوگەكانی قەزای خەبات لە لایەن چەكدارە تیرۆریستەكان تاوتوێ كرا و سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لەوە كردەوە كە هێزە ئەمنیەكانی عێراق ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بە سزای خۆیان دەگەیێنن و ئەوەشی خستەڕوو كە ئەنجامدانی دەستدرێژی و تاوانی لەمجۆرە ئێرادەی حكوومەتی عێراقی بۆ سەپاندنی قانون و شكستدانی تیرۆر و تاوانكاری بەهێزتر دەكات.