Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرەخۆشی لە بەڕێزان خانەوادەی (جەمال مەلا محەمەد حاجی ئەحمەد) و خانەوادەی  (کامەران حەبیب ئەسکەندەر) و خانەوادەی (شوکری جومعە دوستەکی) و خانه‌واده‌ی (نەجات برایم) و خانه‌واده‌ی نووسەر و تێکۆشەر (جەعفەر مایی) دەكات.

دەقی پرسەنامەكان:

بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

بەڕێزان خانەوادەی (جەمال مەلا محەمەد حاجی ئەحمەد)

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان خوالێخۆشبوو عەمید (جەمال مەلا محەمەد حاجی ئەحمەد)مان بیست.

پرسە و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌وادە نیشتمانپەروەرەکەتان و ته‌واوی کەسوکار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین گیانی كۆچكردوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و، دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

 

------------------------------------------------------------------------

 

بەڕێزان خانەوادەی  (کامەران حەبیب ئەسکەندەر)

خەمباربووین بە بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی شۆڕشی مەزنی ئەیلول  و کەسایەتی ناسراو و دیاری ھەورامان خوالێخۆشبوو (حەبیب ئەسکەندەر)ی باوکی بەڕێزتان.

بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ کوردپەروەر و بەڕێزەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و، به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

 

------------------------------------------------------------------------

 

به‌ڕێزان خانەوادەی (شوکری جومعە دوستەکی)

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و شۆڕشی گوڵان خوالێخۆشبوو (شوکری جومعە دوستەکی)مان بیست.

سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ کوردپەروەر و نیشتمانپەروەرەکەتان و ته‌واوی كه‌سوكار و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

 

------------------------------------------------------------------------

 

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی (نەجات برایم)

خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز خوالێخۆشبوو (نەجات برایم).

پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ کوردپەروەرەکەتان  و سەرجەم خزم و دۆست و کەسوکاری  خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

 

------------------------------------------------------------------------

 

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو (داود گەڵاڵی)

بەداخێکی زۆرەوە‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول خوالێخۆشبوو (داود عەبدوڵڵا گەڵاڵی) ناسراو بە (داود گەڵاڵی)مان بیست.

پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ بەڕێز و تێکۆشەرەکەتان و  سەرجەم خزم و دۆست و کەسوکاری  خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و، به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

 

------------------------------------------------------------------------

 

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی نووسەر و تێکۆشەر (جەعفەر مایی)

بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دیار و نووسەر و تێکۆشەر، خوالێخۆشبوو (جەعفەر مایی)مان بیست.

پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و کەسوکاری  خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەتانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان