Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەجبەیەکی نوێی پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە له‌ KDPیه‌وه‌ بزانه‌

ھەولێر-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئۆپراسۆنه‌كان له‌ وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەوانەی پلەیان بەرزکراوەتەوە لە وەزارەتی پێشمەرگە شایستە داراییەکانیان بۆ بەستراوە و بڕیارە وەجبەیەکی نوێی ئەوانەی پلەیان بەرز دەکرێتەوە بگەرێتەوە.

جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئۆپراسۆنه‌كان له‌ وەزارەتی پێشمەرگە، لیوا قارەمان کەمال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەوانەی پێشتر ناویان بۆ پلە بەرزکردنەوە گەڕاوەتەوە شایستە داراییەکانیان بۆ بەستراوە و ھیچ بڕیارێک نیە کە نەبەسترابێت و بڕیارە وەجبەیەکی دیکە بگەرێتەوە کە لە ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ بە چوار لیست ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و لەوێ پەسەند بکرێت دواتر دەڕواتە سەرۆکایەتی ھەرێم و لەوێ فەرمانی پێدەردەکرێت و ڕەوانەی ئەنجومەن دەکرێتەوە و دواتر بۆ ئێمە ڕەوانە دەکەن، کە دوو مانگ زیاتر دەبێت بۆ ئەنجومەنی وەزیران ڕەوانە کراوە".

لیوا قارەمان کەمال گوتیشی: "بەم نزیکانە ئەوانە دەگەرێتەوە و دواتر چوار لیستی دیکەیان بۆ ڕەوانە دەکەین ئەوانە ٢٠٢٠ و ٢٠٢١، بۆ ئەوەی پلەی ئەوانیش بەرز بکرێتەوە و کە پلەیان بەرز دەکرێتەوە شایستە داراییەکانیشیان بۆ خەرج دەکرێت".

 

بڵند ئیبراھیم