Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەردانێکی مێژوویی و پڕ لە دەستکەوت بۆ هەرێمی کوردستان

سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بۆ لەندەن سەردانێکی مێژوویی و پڕ لە دەستکەوتە بۆ هەرێمی کوردستان. بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسووڕمانە ڕەفتاری نامەسئولانە و نامۆڕالانەی ڕاگەیاندن و میدیاکانی یەکێتیە کە بە پۆششدانی  چالاکیی ژمارەیەک ئاژاوەگێڕ دیسان قووڵایی ڕق و کینەی خۆیان بەرانبەر شانازی و دەستکەوتەکانی کوردستان پێشان دا.

یەکێتی بە داخەوە لە بەرانبەر سەروەری و دەستکەوتەکان بۆ خەڵکی کوردستان دەستبەتاڵە و نەهجی ئێرەییبردن و تێکدانی گرتۆتەبەر ئەگینا سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە باڵاترین ئاستدا لە وڵاتێکی زلهێز و کاریگەری جیهان پێشوازی لێ دەکرێت کە خۆی ئیعتبارێکی گەورەیە بۆ هەرێمی کوردستان کەچی لە بەرانبەردا یەکێتی پاڵپشتیی لە ژمارەیەک گێرەشێوێن و سەرلێشێواو دەکات کە بەدوای ئایدیۆلۆژیای سەیروسەمەرە و توندڕۆیی کەوتوون.

باشە خۆ ئەو شاندە یەکێتی و گۆڕانیشی تێدا بوو و، شاندەکە شاندی هەموو هەرێمی کوردستان بوو بۆچی دەبێ یەکێتی وا بێ شەرمانە بکەوێتە دژایەتیی سەردانێک کە لەپێناو بەرژەوەندیی گەلی کوردستانە.

یان ئەگەر مەبەستیان دژایەتیکردنی شەخسی سەرۆک وەزیرانە ئەوە هەمان سەرۆک وەزیرانەیە کە یەکێتی مەمنوونی ئەوە بوو جانتای بۆ هەڵگرێت.

ئەو یارییە بێ بەهایەی یەکێتی و میدیاکانی دەیکەن هیچ لە بایەخی ستراتیژیی سەردانی سەرۆکوەزیران بۆ لەندەن کەم ناکاتەوە و دژایەتیکردنی ژمارەیەک جاهیل و ئاژاوەگێڕ و جاشی ئایدیۆلۆژییە ئێکسپایەرەکان خۆی گەواهیە لەسەر سەرکەوتوویی سەرۆکوەزیران و سیاسەتەکەی و نیشان دەدات سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕێگەیەکی دروستە و لەم ڕێگەیەدا سەردەکەوێت.