Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

بە بۆنەی جەژنی چارشەمبا سۆر

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی(چارشەمبا سۆر) سەری ساڵی نوێی خوشک و برایانی کوردی ئێزدی، گەرمترین پیرۆزبایی لە میری ئێزدیان و کەسایەتی و شێخانی ئێزدی و ئەنجوومەنی رووحانی ئایینی ئێزدی و سەرجەم ئێزدیانی کوردستان و جیهان دەکەین و، هیوادارین ئەو جەژنە بە خۆشی و ئارامی بەسەربەرن و هەموو ساڵێک بە خێروخۆشی بگەڕێتەوە.

بەو بۆنەیەوە جەخت لەسەر پتەوکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەژیان لە نێوان سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان دەکەینەوە بۆ ئەوەی بە هەموو لایەک هەنگاو بەرەو ئایندەیەکی رۆشن و سەقامگیتر بنێین و دەسکەوتی زیاتر بۆ گەلەکەمان بەدەست بێنین.

لەم جەژنەدا، ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان وەک هەمیشە پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان و سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ خواست و ویستی رەوای خوشک و برایانی کوردی ئێزدی دووپات دەکەینەوە و، ھەوڵی تەواو دەدەین بۆ چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەی شنگال و سەرجەم ناوچەکانی دەوروبەری، ھەروەھا بۆ ئاوەدانکردنەوەیان و  دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاشتەوایی بۆ خەڵک و دانیشتوانی ئەو دەڤەرە گرنگەی کوردستان.

جارێکی دیکە جەژنی (چارشەمبا سۆر) و سەری ساڵی نوێی ئایینی ئێزدی پیرۆز دەکەین و، ئومێدی بەختەوەری و شادی بۆ سەرجەم خوشک و برایانی ئێزدیمان دەخوازین...      

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٢