Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرجەم وەزارەتەكان هەستن بە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانە

ھەولێر-KDP.info- بڕیارێكی مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بۆ سەرجەم پارێزگارەكانی هەرێمی كوردستان هاتووە و تێدا بڕیار لەسەر هەڵگرتنی گومرگ بۆ كۆمەڵێك كەلوپەل دەرچووە.

ئەمڕۆ شەممه‌، لە بڕیارێكی مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستاندا هاتووە، ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیاری وەزارەتەكانی بۆ هەڵگرتنی گومرگ بۆ ماوەی دوو مانگ لەسەر چەندان بەرهەم پەسند كرد.

لە بڕیارەكەدا ناوی ئەو كەلوپەلانە باس كراوە كە گومرگیان لەسەر هەڵگیراوە، بریتین لە ئارد، برنج، زەیتی گوڵەبەڕۆژە، زەیتی گەنمەشامی، روونی رووەكی بەستوو، ڕۆنی حەیوانی بەستوو، چای ڕەش، شەكر، پاقلەمەنییەكان، شیری منداڵان.

لە بەشێكی تری بڕیارەكە ئەوەیش باس كراوە، وەرگرتنی باج لە بازرگانان و هاوردەكاری خۆراك دوا بخرێت، ئاسانكاری بكرێت و رۆتین لە كاروباریان كەم بكرێتەوە، سەرجەم وەزارەتەكان هەستن بە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانە.

ئەو بڕیارەی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ بۆ سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هاتووە بەمەبەستی جێبەجێكردنی.

 

ڕامان وریا