Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

راگەیاندنی پارتی ساڵیادی تەلەفزیۆنی دەلال پیرۆز دەکات

برووسکەی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (١٦)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی تەلەفزیۆنی (دەلال) لە زاخۆ

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی تەلەفزیۆنی دەلال..

بەبۆنەی (١٦)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی تەلەفزیۆنی (دەلال)، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و بینەرانی کەناڵە ئازیزەکەتان دەکەین و، ھیواخوازین  بۆ ساڵی داھاتوو ھەنگاوی گەورەتر بنێن بۆ زیاتر خزمەتگەیاندن بە بواری میدیایی و رۆشنبیریی لەو دەڤەرەدا.

تەلەفزیۆنی (دەلال) لە ماوەی (١٦ ) ساڵی  تەمەنیدا  توانیویەتی ببێتـە خاوەن پەیامێکی راست و دروست و روون بۆیە ھەردەم لە رێی بەرنامە و پرۆگرامەکانیەوە رۆڵی شیاوی خۆی گێڕاوە بۆ خزمەتکردنی گشت چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لەم دەڤەرە دەلالەدا، چ  لەرووی پرسی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی ، یاخود  کێشەی توێژی گەنجان و ئافرەتان و زارۆکان و داکۆکیکردن لە دۆزە رەواکەمان و پێشکەوتنی کۆمەڵگا و زمان و ئەدەبیاتی رەسەنی کوردی.
لەو بۆنەیەدا جارێکی دیکە پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی کەناڵەکەتان دووپات دەکەینەوە و خوازیارین داگیرساندنی مۆمی ساڵی نوێی خزمەتتان ساڵی گەشەسەندنی کەناڵەکەتان بێت و، لە گشت روویەکەوە زیاتر بەرەو پێش بچن  و لە خزمەت بینەرانتان دابن.
ھەر سەرکەوتوو و سەرفراز بن بن..

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٠ـی نیسانی ٢٠٢٢