مووسڵ -KDP.info- جێگری پارێزگاری مووسڵ گوتی، زیادبوونی جموجۆڵی داعش بۆ بوونی شانەی نوستوویان لە مووسڵ دەگەڕێتەوە، چونکە ئێستاش ڕۆژانە لەناو مووسڵ تیرۆریستی داعش دەستگیر دەکرێن و بەدوای دەرفەتەکاندا دەگەڕێن بۆ خۆیانی بقۆزنەوە.
ڕەفعەت سمۆ بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''تاوەکوو ئێستاش شانەی نوستووی داعش لە پارێزگای مووسڵ هەن و بنبڕ نەبوون و ڕۆژانە ھێزە ئەمنییەکانیش لە مووسڵ تیرۆریستانی داعش دەستگیر دەکەن و ھۆکاری زیادبوونی جموجۆڵی داعشیش بۆ ئەو شانە نوستووانە دەگەڕێتەوە.''
جێگری پارێزگاری مووسڵ گوتیشی: ''داعش لە مووسڵ بەدوای دەرفەتەکاندا دەگەڕێت بۆ ئەنجامدانی کردەوە، ئینجا بارودۆخی سیاسی بێت، یاخود ھەر بارودۆخێکی دیکە بێت و ھەبوونی خێزانی داعشیش لە مووسڵ کارێکی باش نییە و ئێمە ھەر لە سەرەتاوە ڕێگر بووین، بەڵام بڕیارەکە لە سەرووی ئێمەوە درابوو.
بڵند ئیبراھیم