Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ڕاگه‌یه‌نرا

بەغدا-KDP.info- سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد كه‌ سبه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان هه‌یه‌ و كارنامه‌ و واده‌ی دانیشتنه‌كه‌شی ڕاگه‌یاند.

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: سبه‌ی دووشه‌ممە دانیشتنی ژماره‌ 5ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

سه‌باره‌ت به‌ كارنامه‌كه‌ش، ڕایگه‌یاند: له‌ سه‌ره‌تادا دانیشتنه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ست پێ ده‌كات.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ش‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ خستنه‌ڕوو و گفتوگۆی پڕۆژه‌یاسای پاڵپشتی فریاكه‌وتن بۆ ئاسایشی خۆراك و په‌ره‌پێدان (مادده‌ی 10) له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌كرێت.

به‌یاننامه‌كەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دانیشتنه‌كه‌ كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێ ده‌كات.