Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بۆ رادیۆی دەنگی کوردستان لە هەڵەبجە

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندانی لە رادیۆی دەنگی کوردستان لە هەڵەبجە..

بە بۆنەی(16)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی دەنگی کوردستان لە هەڵەبجە، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و بیسەرانی رادیۆ ئازیزەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو بە پلان و کارنامەی باشتر، زیاتر لە خزمەت خەڵکی ستەمدیدە و خۆڕاگری ئەو دەڤەرە بن.

ئێمە لە کاتێکدا جەژنی نەورۆز و ساڵڕۆژی دامەزراندنی رادیۆکەتان پیرۆز دەکەین لە هەمانکاتدا رۆڵ و کاریگەری ئەو کەناڵە رادیۆییە بەرز دەنرخێنین لەو دەڤەرە ئازیزەی هەڵەبجەی ناسنامەی خەبات و خۆڕاگریی و قوربانیدان، کە هەمیشە دەنگێکی زوڵال بووە بۆ داکۆکیکردن لە خواست و ویستی خەڵک و دانیشتوانی ئەو ناوچەیە. 

لەو دەرفەتەدا پشتیوانی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی رادیۆی هەڵەبجە دووپات دەکەینەوە و بە هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر لەو کار و ئەرکە پیرۆزەتاندا ...     

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

 پارتی دیموکراتی کوردستان

٢١ـی ئاداری ٢٠٢٢