Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

برووسکەی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بۆ رادیۆی زاگرۆس

هەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(16)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی زاگرۆس برووسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیرانی رادیۆكە دەكات.

دەقی پەیامەكە:

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیرانی رادیۆی زاگرۆس..

بەبۆنەی(16)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی زاگرۆس، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و بیسەرانی ئازیزی رادیۆکەتان دەکەین و، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو هەنگاوی نوێتر و باشتر بنێن بە ئامانجی زیاتر خزمەتکردنی خواست و ویستی ھاووڵاتیان.

رۆڵ و کاریگەری رادیۆی زاگرۆس بە درێژایی ساڵانی خزمەتی هەمیشە بایەخدار و گرنگ بووە، بۆیە شانبەشانی کەناڵەکانی دیکەی راگەیاندن دەنگێکی داکۆکیکارە لە مافە رەواکانمان و خستنەڕووی پرسە نەتەوایەتی و نیشتیمانییەکان. 

ساڵڕۆژی دامەزراندنی رادیۆی زاگرۆس ھاوکاتە لەگەڵ جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی بەو بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەین و  پشتیوانی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی رادیۆکەتان دووپات دەکەینەوە، ھیواخوازین وەکو ھەمیشە دەنگی حەق و مافە رەواکانی گەلەکەمان بن و ھەر لە پێشکەوتن دابن...     

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

 پارتی دیموکراتی کوردستان

٢١ـی ئاداری ٢٠٢٢