Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

خەرجکردنی بودجەی مووسڵ کێشەی تێکەوتووە

مووسڵ -KDP.info- جێگری پارێزگاری مووسڵ گوتی، حکوومەتی عێراق نزیکەی ٣٤٠ ملیار دیناری بۆ مووسڵ تەرخان کردووە، بەڵام بەھۆی ئەوەی دەستوەردانی تێدا دەکرێت، حکوومەتی عێراق لیژنەیەکی دروست کردووە بۆ چۆنیەتیی خەرجکردنی .

ڕەفعەت سمۆ بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''تا ئێستا ئەو٣٤٠ ملیار دینارەی بۆ مووسڵ تەرخان کراوە، ھێشتا خەرج نەکراوە، بەھۆی ئەوەی کێشەیەک پەیدا بووە و ئەنجومەنی وەزیرانیش بڕیاری دا کە لیژنەیەک پێک بێت وسەرپەرشتیی خەرجکردنی بکرێت، بەڵام دووچاری ئاستەنگ بووە و پارەکەش زۆرە، لەبەر ئەوەی ھەندێک کوتلە فشار لەسەر پارێزگا دەکەن بۆ چۆنیەتیی خەرجکردنی پارەکە.''

جێگری پارێزگاری مووسڵ گوتیشی: ''پارێزگاریش داوای لە سەرۆکوەزیران کرد کە ھاوکار بن لە چۆنیەتیی خەرجکردنی پارەکە، بۆیە جارێ چاوەڕێ دەکەن بۆ چۆنیەتیی خەرجکردنی پارەکە کە بڕیارە لیژنەکە سەرپەرشتیی بکات و بڕیار بدات و چاوەڕێی ئەوان دەکەین.''

 

بڵند ئیبراھیم