Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

برووسکەی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندن بۆ ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای داسنیا

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و تێکڕای کارمەندانی دەزگای داسنیا بۆ رۆشنبیری و راگەیاندن

بە بۆنەی (١١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی (دەزگای داسنیا بۆ رۆشنبیری و راگەیاندن) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەر و بیسەرانی رادیۆ و کەناڵە تەلەفزیۆنیەکانتان دەکەین و، ئومێدەوارین ھەمیشە بەردەوام و لە پێشکەوتن دابن.  

دەزگای داسنیا وەکو تۆڕێکی راگەیاندن لە پارێزگای دھۆک لە بوارەکانی خێزان و  منداڵان و کۆمەڵایەتی و ئایین و گەنجان و وەرزش و رۆشنبیری و راگەیاندن خزمەتێکی بەرچاوی کردووە و ١١ ساڵی تەمەنی پڕ دەسکەوت و بەخشش بووە، کە ئەمەش شایەنی پێزانین و سوپاسە.

لەم یادەدا وێڕای پیرۆزبایی گەرممان، پاڵپشتی خۆمان بۆ دەزگای داسنیا دووپات دەکەینەوە و ھیوادارین لە داھاتوودا بە پلانێکی گونجاو خزمەتی زیاتر بە داواکاری و ویستی ھاووڵاتیانی ئەو دەڤەرە ئازیزە بکەن و، ھەر سەرکەوتووبن...

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی 

پارتی دیموکراتی کوردستان

١٤ـی ئاداری ٢٠٢٢