Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

برووسکەی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بە بۆنەی ساڵیادی کەناڵی ئاسمانی (زاگرۆس تیڤی-العربیة)

بەڕێزان/سەرپەرشتیار و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس

بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی دەستبەکاربوونی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس بە زمانی عەرەبی، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و بینەرانی ئازیزی کەناڵەکەتان دەکەین و، دەستخۆشی ئەو کار و ئەرکە گرنگ و کارگەرەتان لێدەکەین، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو هەنگاوی نوێتر و باشتر بنێن.

کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس، بە دەسکەوتێکی دیکەی گرنگ دادەنرێت بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری راگەیاندن بەو پێیەی یەکێکە لە دەزگا پێشکەوتووەکانی میدیایی و بەپێی بنەمایەکی پیشەوەرانە کاردەکات، بۆیە رۆڵی ئێوە زۆر دیار و کاریگەرە. 

لەم یادەدا وێڕای پیرۆزبایی گەرممان، پشتیوانی خۆمان بۆ کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس دووپات دەکەینەوە و هیوادارین ھانگاوی باشتربنێن بۆ زیاتر ناساندنی کولتووری لێبوردەیی و ئاشتیخوازی گەلەکەمان و، باشتر گەیاندنی پەیامی نەتەوەیی و نیشتمانیمان. ھەر سەرکەوتووبن...    

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

 پارتی دیموکراتی کوردستان

١١ـی ئاداری ٢٠٢٢