Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

"هەولێر گەشتی بەفری ئەنجام دا"

لە شه وی رابردوە شەپۆڵێکی بەفر ۆ کڕێوە شاری هەلێری گرتووتەوەو هاوڵاتیانیش بۆ گەشتی بەفر بەرەو بەرزایەکانی دەوربەری شار گەشتی بەفریان ئەنجامداو  هەزاران هاوڵاتی روویان لەناوچەکانێ سپی پۆش بە بەفر کرد.

دێژین نەوزاد، بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" هەموومان چاوەڕێی ئەو رۆژەبووین بەفر ببارێت، چونکە بۆ ئێمەی ئافرەت تایبەتمەندی خۆی ھەیە، لەبەر ئەوەی کەمتر دەچینە ناوچە کوێستانەکان بۆ گەشتی بەفر، ئەمڕۆ بەفر خۆی هاتووتە بەردەرگامان، ئینجا ببینن وێنەو  سناپ چۆن تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە.

کەیوان شێروانیش بۆ گەشت لە دەرەوەی شارەو بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت" لەتەمەنی من یەکجاری دیکە بەفر لەهەولێر داباریوە ئەویش زۆر کەمبوو، بەفرەکەی ئەمجارە دوای ئەو هەموو قەیرانی و وشکەساڵی دێت، ئەوەیش هاوشاریان دڵخۆش کردوەو دەبینن هەمووشار لە دەرەوەیە.

ماجد حەبیب، گەشتیاری نێو بەفرەکەی هەولێر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی"  بەفرەکەی هەولێر دەنگی داوەتەوە، چونکە بیست ساڵ جارێک دوبارە نابێتەوە، هه رچەند کەشێکی تا بڵێی دڵگیرە، لەگەڵ ئەوەش پێویستە خەڵک پابەندی رێنمایی هاتووچۆ ژینگە پارێزی بێت.
قائید میرۆ