Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەمڕۆ کۆتایی بەشەپۆڵی بەفربارین لە ھەرێمی کوردستان دێت

ھەولێر_KDP.info_ بەرێوبەری کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان دەڵێ ، دوای ئەوەی شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ھەرێمی کوردستانی گرتەوە ، ئەمڕۆ کۆتایی بەوشەپۆڵە دێ.


فازڵ ئیبراھیم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەوشەپۆڵە بەفربارینەی لەدوێنێوە ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە ئەمڕۆ لەدھۆک بەرەولاوازی دەچێت و لەھەولێریش کۆتایی دێت و لە سلێمانی وھەڵەبجەش تاشەو کۆتایی پێدێت، بۆ بەیانی رەوشەکە سەقامگیری بەخۆیەوە دەبینێت، بەڵام سەرما ڕوو لە ھەرێم دەکات و پلەکانی گەرما زۆر دادەبەزن بۆ ژێر سفر.
ئیبراھیم باسی لەوەشکرد، بەفر بارین بەردەوامە و زۆرترین بەفر بارین تائێستا لە مەرزی کێلێ باریووە کە ٩٠سم دەبێت و لە ھەولێریش چوار سم تۆمار کراوە .
وتیشی ، بارینی بەفر رێژەکەی بە پێی شوێنەکانە و پێشبینی دەکرێت ناوەڕاستی ھەفتەی دابێ شەپۆڵێکی دیکەی باران بارین ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
بڵند ئیبراھیم