Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هه‌ر دوو ڤیان به‌ سەرۆک و گوتەبێژی فڕاکسیۆنی پارتی دیاری کران

بەغدا-KDP.info- پارتی سەرۆک و گوتەبێژی فڕاکسیۆنی لە پەرلەمانی عێراق دیاری کردن، پەرلەمانتارێکی پارتیش ئاشکرای کرد، د. ڤیان سەبری سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتییە و د. ڤیان دەخیل گوتەبێژی فڕاکسیۆنە، لە رۆژانی داھاتووشدا پۆستەکانی دیکەش دیاری دەکرێن.

شوان کەلاری، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، دوای دەستبەکاربوونی پەرلەمانی عێراق، پارتی بڕیاری داوە د. ڤیان سەبری وەک سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیاری بکرێت و د. ڤیان دەخیلیش وەک گوتەبێژی فڕاکسیۆنی پارتی ھاوکار دەبێت و لێدوان بە ناوی فڕاکسیۆنی پارتی دەدات بۆ دەزگاکانی راگەیاندن.

لەبارەی پۆستەکانی دیکەی نێو فڕاکسیۆن، کەلاری دەڵێت، تا ئێستا سەرۆک و گوتەبێژی فڕاکسیۆن دیاری کراون، لە قۆناغی داھاتووشدا جێگر و بڕیاردەری فڕاکسیۆنی پارتیش دیاری دەکرێن، بەڵام ئێستا پەرلەمان سەرقاڵی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراقە و دواتر پۆستەکانی نێو فڕاکسیۆنی پارتی یەکلا دەکرێنەوە.

 

قائید میرۆ