Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بڕیارێکی حکومەتی ئەڵمانیا دەکات

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا پێشوازیی لە بڕیارەکەی حکومەتی ئەڵمانیا کردووە و هیوای خواستووە پەرلەمانی ئەو وڵاتەش بڕیارەکەی حکومەت قبووڵ بکات.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، "پێشوازی و ستایشی بڕیاری حكوومەتی ئەڵمانیا دەكەم بۆ درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەكانیان لە عێراقدا و هیوادارم پەرلەمانیش پەسندی بكات. 

داعش بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی هێشتا هەڕەشەیە و هەوڵی هاوبەشی بەردەوام بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنی تیرۆر پێویستە.".