Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ئەم بابەتانە دەخاته‌ بەر باس و گفتوگۆ

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت، ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

- دوا هەنگاوەکانی هەماهانگی و هاوکاری نێوان حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێکهێنانی هێزی هاوبەش و دابینکردنی پێداویستییەکانی پێشمەرگە.

- ئامادەکاری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی ئۆمیکرۆن لە هەرێمی کوردستان.

- دەرەنجامی کاری تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی حکوومەتی فیدراڵ و هەرێم .

- گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتێکی دیکەی تایبەت بە ناوخۆی هەرێمی کوردستان.

 

ڕامان وریا