Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

٤٣ ساڵ بەسەر هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک بارزانی دا تێپەڕ دەبێت

هەولێر -KDP.info-  ئەمڕۆ ٤٣ ساڵ بەسەر هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک بارزانیدا لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا لەلایەن سیخۆڕانی ڕژێمی سەددامەوە تێپەڕ دەبێت.

لە دوای نسکۆی ساڵی ١٩٧٥ دەسەڵاتدارانی عێراق لە سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەترسان و لە هەموو ڕوویەکەوە هێرشیان دەکردە سەر سەرکردایەتیی پارتی و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا پێش ٤٣ ساڵ لە ١/٨/ ١٩٧٩ سیخۆڕانی ڕژێم هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک بارزانییان دا و لە ئەنجامدا هەوڵەکەییان سەری نەگرت و ئازاد بەرواری و دکتۆر پیرۆت بریندار بوون.

شارەزایانی سیاسی و مێژوویی دەڵێن، ئەوکات ڤیەننای پایتەختی نەمسا ناوەندێک بوو بۆ چالاکییە سیاسییەکانی پارتی و خۆڕێکخستنەوەی، بەتایبەت دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول، هاوکات ناوەندێکی گرنگ بوو بۆ قوتابییان و تێکۆشەرانی پارتی.

دەشڵێن، ڕژێم وای زانی ئامانجەکەیان پێکاوە و سەرۆک بارزانی تیرۆر کراوە، بەڵام نەیانزانی پیلانەکەیان سەری نەگرتووە.

ئاماژە بەوەش دەدەن کە چوونی سەرۆک بارزانی بۆ ڤیەننا، پایتەختی نەمسا، بە ئامانجی درێژەدان بە خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول و ڕێکخستنەوەی پارتی بوو.

 

کــاروان بــاعەدری