هەولێر-KDP.info- هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دووباره پشتیوانی و متمانه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست ده‌هێنێته‌وه و یه‌كه‌م قۆناغی ئه‌و پشتیوانییه بریتییه له‌وه‌ی كه هاوپه‌یمانان چۆن درێژه به كاری چاكسازی بده‌ن له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگەدا و خاڵی دواتری پێشمه‌رگه ڕۆڵی گرنگ و كاریگه‌ری هه‌یه له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش و دروستكردنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا.
دواچالاکیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌دژی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی سنووره‌كانی كوردستان و قوربانیی زۆری پێشمه‌رگه بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه وای كردووه كه هاوپه‌یمانان به‌ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هێزه نه‌بن، به‌شێك له هۆكاری سه‌ركه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه په‌یوه‌ندیی به‌و بیروباوەڕه كوردانه‌وه هه‌یه كه بۆ پاراستنی خاكی خۆی هەیەتی و، پێشمه‌رگه باوەڕی به پاراستنی خاكی كوردستان هه‌یه و خوێنی خۆی بۆ كوردستان ده‌كاته ئامانج، ڕه‌نگ بێت جیاوازیی پێشمه‌رگه و سوپای كۆنی ئه‌فغانستان له‌وه‌دا بێت كه شرۆڤه‌كاران ده‌ڵێن: پێشمه‌رگه خاوه‌نی قه‌زیه‌یه‌كه و ئه‌ویش پاراستنی خاكی كوردستان و قه‌واره‌ی كوردستانه و پێشمه‌رگه هێزێكی دروستكراو نییه بۆ به‌ڕێوه‌بردنێكی كاتی، یان حكوومه‌تێكی كارگوزار دروست كرابێت، بەڵکوو پێشمه‌رگه هه‌ڵقوڵاوی خه‌بات و خوێنی كوردانه و، له دواپه‌یامی خۆیدا سه‌رۆك بارزانی کە بۆ ناساندنی كاندیدانی پارتی بۆ په‌رله‌مانی عێراق باسی كرد، گوتی: كاتی خۆی له گه‌رمه‌ی شەڕی داعشدا كه هێرشیان كرده سه‌ر كوردستان ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێیان گوتم ئه‌گه‌ر ئه‌وان چه‌كمان بده‌نێ، ئێمه ئاماده‌ین به‌رگری له خاكی خۆمان بكه‌ین؟ سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێت: منیش به ئه‌مه‌ریكام گوت كه ئه‌گه‌ر ئێوه چه‌كیشمان نه‌ده‌نێ، ئێمه هه‌ر به‌رگری ده‌كه‌ین، قسه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌و ڕوانگه‌وه‌یه كه پێشمه‌رگه به‌رگری له خاكی خۆی ده‌كات.
هێرشی تیرۆریستانی داعش له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی دووباره خستووه‌ته‌وه دڵەڕاوكێ، به‌وه‌ی له‌م كاته‌دا جێهێشتنی عێراق، یان گۆڕینی ئه‌ركه‌كانیان نه‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه داعش زیان به هاوپه‌یمانه‌كانیان بگه‌یه‌نێت، بۆیه به‌رده‌وام باس له پشتیوانیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن، دوای هێرشه‌كانی داعش كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به‌یاننامه‌ی هه‌بووه و ده‌ڵێت: ئێمه پشتیوانیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین و پێشمه‌رگه ڕۆڵی گرنگ و كاریگه‌ری هه‌بووه له تێكشكاندی داعشدا، به‌ته‌نیا ئه‌مه‌ریكا نه‌بووه كه پشتیوانیی پێشمه‌رگه‌ی كردووه، بەڵکوو به‌فه‌رمی 22 ده‌وڵه‌تی جیهانی كه پێنجیان ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ن، پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن. عه‌مید عوسمان محه‌مه‌د، بەڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕاگه‌یاندن و هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''هاوپه‌یمانان له عێراقدا هیچ ئه‌ركێكی سه‌ربازییان نه‌ماوه و ئه‌ركیان گۆڕاوه بۆ ڕاوێژكاری و لۆجستی و تواناكانی به‌رنامه‌ی سه‌ربازی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا به‌رده‌وام باس له هه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه له بابه‌تی چاكسازی و لۆجستی و مه‌شقی پێشمه‌رگەدایە.''
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ''له‌به‌ر گرنگی و ڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه له بە‌ره‌كانی جه‌نگ دژی تیرۆریستانی داعش، له بودجه‌ی ساڵی 2022ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكادا كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌زامه‌ندیی داوه له‌سه‌ر دیاریكردنی بودجه‌یه‌ك بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه که له ناوچه‌که‌دا داعش به به‌هێزی ماوه و ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت پشتیوانیی ئه‌و هێزانه بکات که شەڕی تیرۆر ده‌که‌ن، به‌تایبه‌ت پێشمه‌رگه.''
جیا له ئه‌و پشتیوانییه داراییه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزی پیشمه‌رگه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه له داواكاریی خۆی بۆ هاوپه‌یمانان كه ده‌بێت پشتیوانیی سه‌ربازی بدرێته ئه‌و هێزه و له‌م بارەیە‌وه، جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانن و له كۆبوونه‌وه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌دا باسیان له‌وه كردووه كه به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی پێشمه‌رگه و ئێمه‌ش سوپاسمان كردوون و بۆ ئه‌م قۆناغه ده‌بێت به یه‌كه‌وه ڕووبەڕووی مه‌ترسییه‌كانی داعش ببینه‌وه، له‌و باره‌شه‌وه داوای درۆنی ''ئێیرۆ ڤایرۆنمێنت ئار كیو 20 پوما''مان كردووه کە فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆکەوانی قه‌باره مامناوه‌نده و بە باتری کار دەکات و بەدەست هه‌ڵده‌فڕێنرێت، لەلایەن کۆمپانیای ئێیرۆڤایرۆنمێنت دروست کراوە، به‌ڵام تائێستا به‌ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه و ئامانج له‌م داواكارییه‌مان له هێزی هاوپه‌یمانان بۆ ئه‌وه‌یه كه جووڵه‌ی داعش ببینین و مه‌ترسییان كه‌م بكه‌ینه‌وه له‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه.''
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ئه‌و درۆنه تایبه‌ته به هه‌واڵگری و دیاریكردنی جووڵه و شوێنی کاری سەرەکی ئەم دڕۆنە چاودێریکردن و کۆکردنەوەی هەواڵگرییە لە ڕێگای بەکارهێنانی کامێرایەک کە بە تیشکی کارەبایی و تیشکی ژێر سوور، یاخود ئینفرارێد كامێرا کار دەکات و زانیاری له‌سه‌ر هه‌ر جووڵه‌یه‌ك هه‌بێت، كۆی ده‌كاته‌وه و ده‌یداته ناوه‌ندی بڕیار.''
راشیگه‌یاند: له ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی ئەو درۆنە، خه‌ڵكمان ده‌ویت له‌و بارەیە‌وه ڕاهێنانیان پێ بكریت و شاره‌زاییان له‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه هه‌بێت.
ئه‌وه‌ی گرنگه كه هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌رده‌وامی هه‌بێت له ناوچه كوردستانییه‌كان بۆ ئه‌مه‌ش ڕۆژی 22/12/2021، په‌یجی فه‌رمیی كونسوڵخانه‌ی ئەمەریکا له هه‌ولێر، بڵاوی كرده‌وه: عێراقییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە لە هەماهەنگیدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی شانە نوستووەکانی داعش و لە هەمان کاتیش‌دا هێزی هاوبەشی سەربازیی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چارەسەری بنەڕەتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا بەردەوامە لە پاڵپشتییەکانی.''
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پێدانی زانیاریی هەواڵگری و هەماهەنگیکردن بۆ ڕێگری‌کردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش کرۆکیی ئەو ئەرك و ئامانجە پێک دەهێنێت کە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەژێر ناونیشانی (ڕێنوێنیکردن-هاریکاریکردن-تواناپێدان) پێکی هێناوە.
ماسیۆ تۆله‌ر، باڵوێزی ئەمەریکا له عێراق، كۆتایی ساڵی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: "به درێژاییی كه‌مپینی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش پێشمه‌رگه ئازاكانی ئێوه قوربانی و شه‌هیدی زۆریان داوه، ئێمه وه‌ك ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکا، پێزانینمان هه‌یه بۆ قوربانییه‌كان، ڕۆڵی ئێوه سه‌لامه‌تی و ئاسایشی ناوچه پارێزراوتر ده‌كات و ڕۆڵه‌كه‌تان به‌رز ده‌نرخێنین، بۆیه شه‌ره‌فمه‌ندین كه به‌رده‌وامین له پاڵپشتی و هاوكاریی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای خراپ و تیرۆریستان و پاراستنی سه‌قامگیریی هه‌رێم و ناوچه‌كه".
باڵوێزی ئەمەریکا له عێراق ڕاشی گه‌یاندووه: "یارمه‌تییه‌كانی ئێمه له‌ڕووی جێبه‌جێكردن و سه‌ركه‌وتنی چاكسازییەوە به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی تاوه‌كوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌هێز بێت، ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه پارێزراوتر ده‌بێت".
ڕاپۆرتی كارزانی سه‌باح هه‌ورامی