Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

قەرزی بچووک بە گەنجانی ھەرێمی کوردستان دەدرێت

ھەولێر-KDP.info-  ڕاوێژکاری وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، کۆمەڵێک ڕێکخراوی جیھانی قەرزی بچووک بە گەنجانی ھەرێمی کوردستان دەدەن کە لە١٠ ھەزار دۆلارەوە تا ٣٠ ھەزار دۆلار دەست پێ دەکات.

فەتحی مەجید، ڕاوێژکاری وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''کۆمەڵێک ڕێکخراوی جیھانی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان قەرزی بچووک بە گەنجان دەدەن بۆ ئەوەی پڕۆژەی پێ جێبەجێ بکەن و لە سەرەتادا ھەزار کەس لێی سوودمەند دەبن کە ١٠٠ کەس لە ھەرێمی کوردستانن و ٩٠٠ کەسیش لە عێراق بەگشتی، بۆیە ئەمە ھەنگاوێکی باشە بۆ ھەرێمی کوردستان و گەنجان سوودی لێ وەربگرن.''

ڕاوێژکاری وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: ''قەرزەکە بەپێی قەبارە و جۆری پڕۆژە دەدرێتە گەنجان، پڕۆژەکە چەند گەورەتر بێت قەرزی زیاتری پێ دەدرێت، بۆیە پڕۆژەکان جۆراوجۆر دەبن و ڕێکخراوەکانیش بەپێی جۆری پڕۆژەکان قەرزەکەیان پێ دەدەن.''

 

بڵند ئیبراھیم