Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مه‌سروور بارزانی: ئامانجمان ئەوەیە هەرێمی کوردستان ببێتە سەنتەرێکی بازرگانیی گرنگ لە ناوچەکەدا

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بارۆنێس ئێما نیکلسن سەرۆکی ئەنجومەنی بارزگانیی بەریتانی- عێراقی IBBC و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بارۆنێس نیکلسن کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکییەکانی ئەنجومەنەکەیان خستەڕوو بەتایبەتی دوا کۆنفرانسیان کە لە شاری دوبەی ئەنجامدرا، کە تایبەت بوو بە پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەت، تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەت و کارکردن بە ئاراستەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات، دووپاتیشی کردەوە کە ئامانجمان ئەوەیە هەرێمی کوردستان، ببێتە سەنتەرێکی بازرگانیی گرنگ لە ناوچەکەدا.