Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئۆردۆن لە هەولێر دەکات

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی شەممە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە فواد ئەلمەجالی کونسوڵی گشتیی ئۆردۆن لە هەولێر و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی ئۆردۆن لە هەولێر پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە خەباتی گەلی کوردستان بۆ گەیشتن بە ئازادی و بەدیهێنانی سەقامگیری و بوژانەوەی هەرێمی کوردستان هەبوو. هەروەها قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی لە شەڕی تیرۆرستانی داعش بەرز نرخاند و سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد کە بە سینگفراوانی میوانداریی سەدان هەزار ئاوارەی کردووە.

هەر لەو کۆبوونەوەیە وێڕای ئاماژەدان بە دۆستایەتی و پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان گەلی کوردستان و شانشینی ئۆردۆن و دۆستایەتیی دێرینی سەرکردایەتی هەردولا، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکان کرایەوە.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تەوەرێکی تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو.