ئامێدی -KDP.info- دوای سەردانی ساڵی رابردووی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیار لەسەر دروستکردنی پڕۆژەی نەخۆشخانەی ١٠٠ تەختیی قەزای ئامێدی درا و سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێت، تا ئێستا ٣١%ی پڕۆژەکە جێبەجێ کراوە.
ئەندازیار عادل شموئیل، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "پڕۆژەی نەخۆشخانەی ١٠٠ تەختیی ئامێدی دەکەوێتە کۆمەڵگەی ھێتووتی سەر بە قەزاکە و لە مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردوو بە گوژمەی ٤٣ ملیار دینار دەست بە جێبەجێکردنی کراوە، پڕۆژەی نەخۆشخانەی ئامێدی لە ژمارەیەک بەشی جیاواز پێک ھاتووە و دوای تەواوبوونی خزمەتێکی بەرچاوی خەڵکی ناوچەکە دەکات.''
سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە دەشڵێت: "دروستکردنی نەخۆشخانەی ١٠٠ تەختیی ئامێدی یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە سنوورەکە و تا ئێستا ٣١%ی پڕۆژەکە جێبەجێ کراوە و کارکردن تێیدا بەردەوامە، ھەروەھا پڕۆژەکە دەرفەتی کاری رەخساندووە بۆ خەڵکی دەڤەری ئامێدی.''
قائید میرۆ