هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند "له ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا، هه‌موو جۆره توندوتیژى و گێچه‌ڵ و پێشێلكارییه‌ك له هه‌ر كات و شوێن و له هه‌ر ئاستێكدا بێت به‌رامبه‌ر به ژنان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و دژى ده‌وه‌ستینه‌وه".
دەقی پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:
له ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا، هه‌موو جۆره توندوتیژى و گێچه‌ڵ و پێشێلكارییه‌ك له هه‌ر كات و شوێن و له هه‌ر ئاستێكدا بێت به‌رامبه‌ر به ژنان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و دژى ده‌وه‌ستینه‌وه. وه‌ك هه‌میشه پابه‌ندین به پشتیوانیكردن و پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌تان.