Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پێشانگاى پەرەپێدانى کەرتى کشتوکاڵى نێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى هۆڵەندا کرایەوە

هەولێر-KDP.info- بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى و سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونى حکومەتى هەرێمى کوردستان و سەرکونسڵى گشتیى شانشینى هۆڵەندا و نوێنەرى وەزارەتى کشتوکاڵ و ژمارەیەکى دیکە لەبەرپرسانى ئیدارى، لەشارى هەولێر پێشانگاى پەرەپێدانى کەرتى کشتوکاڵى نێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى هۆڵەندا کرایەوە.

جێگەى باسە، ئامانج لەکردنەوەى ئەم پێشانگایە، پەرەپێدانى کەرتى کشتوکاڵى و وەرگرتنى ئەزموون و شارەزایی بزنسى کشتوکاڵى هۆڵەندى و زیاتر بەرەوپێشبردنى هاوکارى نێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى هۆڵەندا لەبوارى کشتوکاڵى و پیشەسازیی کشتوکاڵیە.