Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەشێکی زۆری پڕۆژەکانی پارێزگای دھۆک تەواو بوون

ھەولێر -KDP.info- قایمقامی قەزای ناوەندیی دھۆک گوتی، پڕۆژەکانی پارێزگای دھۆک لە بواری جێبەجێکردندان و بەشێکیان تەواو بووە و بەشێکیشیان لە قۆناغی کۆتاییدان و بەم نزیکانە ئەوانیش تەواو دەبن .

قایمقامی قەزای ناوەندیی دھۆک، جەھوەر عەلی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''پڕۆژەکانی پارێزگای دھۆک بەردەوامن لە جێبەجێکردن و بەشێکیان تەواو بووە و بەشێکیان خەریکە تەواو دەبن و بەشێکیشیان کاریان تێدا دەکرێت و کۆی پڕۆژەکان ٣٤ پڕۆژە بوون کە کاریان تێدا دەکرێت تا سەرجەمیان تەواو دەبن.''

جەھوەر عەلی گوتیشی: ''کۆی ئەو پارەیەی بۆ ئەو پڕۆژانە تەرخان کراوە، ١٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆی تەرخان کردووە''.

عەلی باسی لەوەش کرد: ''پڕۆژەکان لە بواری شارەوانی و ڕێگاوبان و ڕێگای گوندەکان و شارەوانییەکانی دەوروبەر و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە و پڕۆژەی ئاو و نۆژنکردنەوەی بەنداوەکان و پڕۆژەی کارەبان، بۆیە بەشێکی دیکەی ئاو و ئاوەڕۆ لە ماوەیەکی نزیکدا تەواو دەبێت.''

 

بڵند ئیبراھیم